بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز
شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی تووشی مه‌ترسیه‌کی تازه هاتوه و ژیان و به‌خته‌وه‌ری نه‌وه‌کانی داهاتوو که‌وتۆته ژێر پرسیار.
بێ‌شک یه‌کێ له هه‌ڕه‌شه‌کان بۆسه‌ر ئینسان و ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌ناوچونی ژینگه‌یه‌و پێویسته بۆ دژایه‌تی رووبه‌ڕو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده ره‌شه واز له کۆمه‌ڵێک نه‌ریت، سوننه‌ت و ئه‌رزشه‌کانی خۆمان بێنین! ئاخۆ دستنیشان ده‌کرێ که کامه سوننه‌ت و ئه‌رزشی ئێمه دژی ژینگه‌یه؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی گه‌شه‌ی ئابووری لێ ئه‌نرێت، جیا له‌وه‌ی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به ئاسایش و گه‌شه‌ی ئینسان کردوه، زیانێکی گه‌وره‌شی به سرووشت و ژینگه گه‌یاندوه. ئه‌و ئامارانه‌ی ئه‌درێنه ده‌ره‌وه وهه‌روه‌ها دیمه‌نی دڵته‌زێنی له‌ناوچونی دارستان و زه‌ویه‌کان باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و راستیه‌ی که باسی لێ‌کرا. لێره‌دا مه‌به‌ست دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری سه‌نعه‌ت نیه، به‌ڵکو دۆزینه‌وه‌ی رێکارێکی عه‌مه‌لی بۆ هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت و پاراستنی سرووشت و ئه‌ویش رێکخراو بوون و هاوپشتی جیهانی ئه‌خوازێ. بۆ گه‌یشتن به‌و هاوسه‌نگیه‌ی که باسی لێ‌کرا چه‌ندین رێکار، رون و عه‌مه‌لیه که پێویسته له‌م باسه‌دا ئیشاره‌تی پێ بکرێ :
یه‌که‌مین هه‌نگاو دابه‌شکردنی عادڵانه‌ی سامان و داراییه‌کانی سه‌ر زه‌ویه به سه‌ر ئینسانه‌کان و له کۆتاییدا نه‌مان و بنه‌بڕ کردنی فه‌قر و هه‌ژاریه. ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که هه‌بوونی هه‌ژاری چ پێوه‌ندیێکی له‌گه‌ڵ له‌ناوچونی ژینگه هه‌یه؟ بۆ وڵام به‌م پرسیاره زۆر ئاسان ئه‌توانین بڵێین : خه‌ڵکانێ له فه‌قری ته‌واودا ئه‌ژین و نابه‌رابه‌ری چینایه‌تی به‌سه‌ریان داسه‌پاوه، ناکرێ چاوه‌ڕوانی پاراستنی ژینگه‌یان لێ بکرێ.
ئه‌مڕۆکه وڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش له دنیایه‌کدا که زۆرینه‌ی له مه‌حروومیه‌تی ئابووریدا به سه‌ر ئه‌به‌ن، شتێکی مه‌حاڵ و دوور له مه‌نتیقه و داهاتووی خۆشیان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوماندایه. خه‌ڵکان و وڵاتانی هه‌ژار له گێژاوی فه‌قردا به‌سه‌رئه‌به‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی پێشواری نه‌کردن و نه‌بوونی په‌روه‌رده‌و بارهێنان و مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی سوننه‌ته کۆن و خورافه‌کان، که له سروشت وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی نان ده‌رهێنه‌ر ئه‌ڕوانن. هه‌وڵدان له‌م به‌شه‌دا به ئیستراتێژی و ئاڵترناتیفی ڕامیاریه‌وه به‌ستراوه و کاری ئه‌وانه.
دووهه‌مین رێکار که ده‌بیندرێ و ناکرێ نکۆڵی لێبکه‌ین، هه‌وڵدان و ته‌بلیغ بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی رێژه‌ی جه‌ماوه‌ره. ئه‌م دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی نفوس و جه‌ماوه‌ر نابێ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ››ماڵتۆس‹‹ بێت که پێیوابو گرینگ‌ترین هۆی هه‌بونی هه‌ژاری نفوسی زۆره، به‌ڵکو خستنه‌رووی ئه‌م راستیه‌یه که گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ر، گه‌شه‌ی له‌ناوبردنی سروشت دێنێته ئاراوه و داگیر کردنی زه‌ویه‌کانی لێ ئه‌بێته‌وه.
سێهه‌مین رێکار که به باسی ئه‌وه‌ڵه‌وه گرێ دراوه و ناکرێ له یه‌ک جیا کرێنه‌وه، هه‌بوونی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی گشتی رێک و پێک و رێکخراوه‌یه.گرینگی ئه‌مه له عه‌سری پێوه‌ندیه‌کان به جوانی دیاره و نابێ ببه‌سترێته‌وه به ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ڵکوو ئه‌بێ هاریکاری و هاودڵی ژورنالیسم و مێدیای جیهانی له پشته‌وه بێت.
چواره‌مین رێگا هه‌وڵدان بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ››میلیتاریسم‹‹ه به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه. ته‌رخان کردنی سه‌روه‌ت و سه‌رمایه بۆ وزه ئه‌تۆمیه‌کان، سوتاندن و له‌ناوبردنی سرووشت به هۆی هه‌وه‌سی شه‌ڕئه‌نگێزی و جه‌نگه ماڵوێرانکه‌ره‌کان و سه‌رفکردنی سامانێکی زۆر بۆ ئه‌م ئامانجه شوومه، کاریگه‌ریه‌کی زۆر قورسی له سه‌ر سروشت و ژینگه هه‌یه.
پێنجه‌مین رێکار به‌شداربوونی ژنان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه. ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵن و مه‌حرووم بون و به‌شدارنه‌بونی ئه‌مان له‌م حه‌ره‌که‌یه، نیوه ناچڵ بوون و به ئامانج نه‌گه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی لێ ئه‌بێته‌وه. ئه‌مه روویه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه، له لایه‌کیتره‌وه بۆ هه‌موومان روون و ئاشکرایه که فه‌رهه‌نگی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵدا، فه‌رهه‌نگێکی پیاومهزنیه و په‌روه‌رده کردنی مناڵ رێک له ئه‌ستۆی ئه‌وان نراوه. که‌وایه، په‌روه‌رده کردنێکی سه‌وز ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وانه لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بوترێ که رێکخراوبوون و هاوده‌نگ بوونیان ئه‌مرێکی زهرووریهو باشترین پێشه‌نگ بۆ ژنان بزاوی چیپکۆ له هێند و بزوتنه‌وه‌ی که‌مه‌ربه‌ندی سه‌وز له کنیایه.
شه‌شه‌مین و دوایین رێکار بۆ پاراستنی ژینگه بوونی رێکخراوه مه‌ده‌نی و پارته سیاسی سه‌وزه‌کانه که ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان وردبینیه‌کی زیاتری ئه‌وێ :
مێژوی ئه‌ندیشه‌و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌وز و بوونی پارته ڕامیاریه سه‌وزه‌کان مێژویه‌کی نزیکی هه‌یه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوڕانی ئه‌م پارتانه له تاقه‌تی ئه‌م باسه‌دا نیه‌و لێره‌دا ئه‌مانه‌وێ له سه‌ر N.G.O کان یان رێکخراوه خه‌ڵکیه‌کان بدوێین.
N.G.O که کورت کراوه‌ی (Non_Government Organization) ه، ریکخراوێکی خه‌ڵکیه که له ژێر چاوه‌دێری و سه‌یته‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ره و له چوارچێوه‌ی ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت و بگره به شێوه‌یه‌کی جیهانی خه‌ریکی هه‌ڵسووڕان و کار و باره. N.G.O سه‌وزه‌کان ئارا‌و ده‌نگی خۆیان به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی سرووشت، پاراستنی ژینگه و زیان و زه‌ره‌ره‌کانی ئینسان به سرووشت ده‌رئه‌بڕن و ئه‌یخه‌نه به‌ر ده‌ست لێپرسراوانی حیزبی و حکومی‌و زۆر جار وه‌ک گروپێکی زه‌خت و گوشار له سه‌ر لێپرسراوان کار ئه‌کات.
به پێچه‌وانه‌ی پارته سیاسیه سه‌وزه‌کان مێژوی N.G.O سه‌وزه‌کان، مێژویه‌کی کۆنی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له ئێران‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی په‌نجا (50).
ئێستاکه زیاتر له 233 رێخراوی سه‌وز له هه‌موو پارێزگاکانی ئێران خه‌ریکی هه‌ڵسوڕانن و چاوه‌ڕوانی لێ ئه‌کرێت که ئه‌م ره‌قه‌مه له ساڵانی داهاتو زۆر زیاتر بێت.
له کۆتاییدا پێویسته بوترێ که ئه‌م دیارده دزێوه، دیارده‌یه‌کی جیهانیه.
ئێمه سه‌همێکی چکۆله‌مان له قه‌ره‌بووکردن و له‌ناو بردنی ژینگه هه‌یه به‌ڵام له‌باری ئاکام و داهاتوویه‌کی تاریک، سه‌همێکی به‌رابه‌رمان له‌گه‌ڵ دونیای سه‌نعه‌تیدا هه‌یه.
با هه‌مومان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ک زه‌وی دایک بپارێزین و به‌م رسته‌یه کۆتایی پێ‌دێنم که ئاخرین دار ئاخرین ئینسانه
هیوا سه‌لیمی