پارێزه‌رانی ژینگه (انجمن سبز سابق)
پارێزه‌رانی ژینگه (انجمن سبز سابق)
له‌گه‌ڵ رێز و سڵاو له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی بانه
به‌ڕێزان، ئه‌مڕۆ کۆ بوینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر (هیئت مدیره) هه‌ڵبژێرین. به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ئاوڕێک له مێژوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی بانه بده‌ینه‌وه.
بیرۆکه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی بانه له ساڵی 1378 سه‌ریهه‌ڵدا و دوای ماوه‌یێکی زۆر کورت لایه‌نگران و دڵسۆزانی ژینگه و سروشت توانیان یه‌کتر بدۆزنه‌وه‌و له چوارچێوه‌ی رێکخراوێکی ناده‌وڵه‌تی(N.G.O) به شێوه‌یێکی قانونی دهسبهکاربن. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی بانه هه‌روه‌ک ئه‌زانن رێکخراوه‌یێکی غیردهوڵهتی و غیر سیاسی و غیری تیجاریه که له پێناو قازانجێکی گشتی هه‌وڵئه‌دات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی بانه توانی له ماوه‌یێکی کورت‌دا خۆی له دڵی خه‌ڵک و لاوان‌دا جێبکاته‌وه و توانیشی هه‌ندێک کار و تێکۆشانی گرینگ له شاره چکۆلهکهماندا ئه‌نجام بدات. بۆ وێنه:
1. سخنرانی له زۆربه‌ی مه‌دره‌سه‌کان و ئاگادارکردنه‌وی دانشآموزهکان و هه‌روه‌ها سخنرانی کردن له مه‌راکزی ئاموزشی ضمن خدمت بۆ زۆربه‌ی معه‌لیمه‌کان و دهبیرهکان.
2. به‌شداری کردن له رۆژی درهختکاری و چاندنی رێژه‌یه‌کی زۆر نه‌مام چ له شار و چ له ده‌وروبه‌ردا.
3. بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و کاغزی ئاگه‌هی دان به خه‌ڵک سه‌باره‌ت به گۆڕینی سوته‌مه‌نی دار و چیلکه به جێگه‌ی سوتاندنی لاستیکی ماشین له رۆژی نه‌ورۆزدا. (80-79). پێویسته بزانن دوای ئه‌م هه‌وڵدانه بو که له شاری بانه به شێوه‌یێکی زۆر که‌م له رۆژی نه‌ورۆزدا تگه‌ر و لاستیک ده‌سوتێندرێت و ئه‌مه‌ش وه‌کو نه‌ریتێکی نوێ و جوانی لێهات.
4. هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌مو گروپه‌کانی کوهنوردی بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ده‌شت و کێو چ به شێوه‌ی هاوکاری گشتی و چ به شێوه‌ی سمبلیک بۆ فێرکردنی خه‌ڵک.
5. ئه‌نجامدانی شانۆ و تئاتری خیابانی و راکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ خاوێن راگرتنی شوێنی سه‌یران دوای جێهێشتنی دهشتوبهر و هێنانه‌وه‌ی ئاشغال بۆ ناو سه‌تڵی ئاشغاڵی به‌رماڵی خۆیان و له ناو شار له سیانزهبهدهرهکاندا.
6. به‌ڕێوه‌بردنی سمینار و ده‌عوه‌ت کردنی که‌سایه‌تی شاره‌زا له بواری N.G.O و ژینگه.
7. هاوکاریکردن له هه‌مایشی دانش‌آموزی و یارمه‌تیدانی شوڕای دانش‌آموزی له مه‌دره‌سه‌کاندا.
8. به‌شداری کردن له جلساتی فرمانداری، شاره‌داری، شوڕای شار و ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌کان و نیشاندانی کاری کارناسانه و کارشناسی چ له بواری پاراستنی ژینگه و چ له بواری فه‌رهه‌نگیه‌وه.
9. دروست کردنی فیلم سه‌باره‌ت به پارێزگاری کردن له دایکی سروشت.
10. چاپکردنی ژماره سفری گۆڤارێک به ناوی ژینگه.
زۆر هه‌وڵدان و تێکۆشانیتر که ئه‌گه‌ر پێویست بو له کاتێکیتردا به وردی له‌سه‌ری ئه‌دوێین.
به‌ڕێزان:
کاره‌ساتی هێرش بردنه سه‌ر ژینگه و سروشت به شێوه‌یێکی بێڕه‌حمانه هه‌ر به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئاماره‌کان رؤژانه له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به‌سته‌زمانه جۆرێک جانه‌وه‌ر و چه‌ند جۆر گیا له‌ناو ئه‌چن و منقرض ئه‌بن که سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی نامه‌سئولانه‌ی یه‌کێک له‌و گیانله‌به‌رانه‌یه که خۆی به ئه‌شره‌فی مه‌خلوقات ئه‌زانێت. به‌ڵام وه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وتوه خطرناکترین و ترسناکترین بونه‌وه‌ره بۆ له‌ناوبردنی باقی بونه‌وه‌ره‌کان له سه‌ر زه‌مین.
خۆشه‌ویستان:
انجمن سه‌وزی بانه دوای ئه‌و گوڕ‌و تین و تێکۆشانانه به داخه‌وه به عیله‌تی چه‌ند هۆکارێکی ناوخۆیی و چه‌ند هۆکارێکی ده‌ره‌کی ده‌ره‌قه‌تی بواره سه‌خت و ئاڵۆزه‌کان نه‌هات و نه‌یتوانی هه‌روا به‌هێز درێژه به کاره‌کانی خۆی بدات و بۆ ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن لاواز و بێ‌ناز مایه‌وه. ئێستاش که دیسانه‌وه پوتانسیێڵی هێز و ئه‌نگیزه‌ی ئینسانی له شاره‌که‌ماندا ده‌بیندرێت و هه‌روه‌ها له بواری یاسا‌و قانونیشه‌وه ئاسانکاری و هاوکاریمان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت پێویسته دیسان ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ست یه‌ک و لانی که‌م پارێزگاری له ژینگه و سروشتی شاره‌که‌مان بکه‌ین و شارێکی پاک و خاوێن و جوان بۆ ئێستای خۆمان و داهاتوی مناڵه‌کانمان دابین بکه‌ین. ئه‌مه کارێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه و ئێمه ئه‌توانین ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ بهێنین. ئیتر با ئه‌م فکره له ناو خۆماندا بسرینه‌وه که ته‌نیا و ته‌نیا ده‌وڵه‌ت و ته‌نیا و ته‌نیا ئۆرگان و سازمانه ده‌وڵه‌تیه‌کانن که ئه‌بێ ئاسایش و رفاه بۆ ئێمه بڕه‌خسێنن. هه‌ندێک له کۆسپ و موشکیله‌کان بنه‌مایه‌کی فه‌رهه‌نگی و نازانستیانهیان له ناو یه‌که یه‌که‌ی خه‌ڵکدا هه‌یه که ئیتر ئه‌بێ خۆمان قۆلی بۆ هه‌ڵماڵین ئاسه‌واریان بسڕینه‌وه. ئێمه ئه‌توانین ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ بهێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر من و تۆ، هه‌ر ئێمه‌ین له‌م شاره‌یا ئه‌ژین. که‌واته هه‌ر ئێمه‌شین به‌شترین خه‌م خۆرین و هه‌ر ئێمه‌شین که ئه‌توانین کارێک بۆ خۆمان بکه‌ین و مشورێک بۆ خۆمان بخۆین.
به‌ڕێزان:
هه‌روه‌ک که پێشتر وتم ئێمه ئیمڕۆ کۆبوینه‌وه هه‌تا لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان هه‌مان هیئت مدیره بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ هه‌ڵبژێرین و دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران ئه‌توانن له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌نجومه‌ن وه‌کوو کومیسیۆنه‌کانی تحقیق، آموزش و فێرکردن، تبلیغات، ماڵی و زۆر شتی‌تر ناونوسی بکه‌ن و راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له جێبه‌جێ کردنی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بکه‌ن چونکا هیئت مدیره ته‌نیا ڕواڵه‌تێکی قانونی هه‌یه و قه‌ت ناتوانێت به ته‌نیا هه‌موو کاره‌کان و ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێت. بۆیه تکاتان لێئه‌که‌م وه‌کو ئه‌ندامێکی فعال و تێکۆشه‌ر هه‌مووکات یارمه‌تی کمیسیونهکان و کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن بده‌ن.
دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئێمه ئیتر مجوز و پروانه‌ی کارکردن له وزاره‌تی کشوهرمان ئه‌بێت و ئێستاش زۆر به جدیانه شوێن ئه‌م مه‌سه‌له که‌وتوین.
هیئت مدیره بریتیه له 5 که‌سی ئه‌سڵی و 2 که‌سی علیالبدل که دوای هه‌ڵبژاردنیان ئه‌وان له‌ناو خۆیاندا مسئولیهتهکان دابه‌ش ئه‌که‌ن و ده‌ست به کار ئه‌کرێت.
خۆشه‌ویستان له‌وه زیاتر سه‌رتان نائێشێنم ئه‌گه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه بیپرسن.
30/11/89 بانه
نوسین و خوێندنه‌وه له لایه‌ن فرهادی نعمت‌پور
پاژین
1387,06,09 ساعت 18:37