بناسه ، خۆشت بوێ ، پارێزگاری بکه
وت و وێژ له گه‌ڵ ژاک ئیو کۆستۆ
ئیو کۆستۆ ئۆقیانوس ناسی فه‌رانسی له رێگه‌ی پشکێنه‌ری ده‌ریا و پشتیوانی ئۆقیانوسه‌کان خاوه‌نی ناوبانگێکی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌و که پێشه‌نگی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ژێری ده‌ریایه، له سه‌راسه‌ری دنیادا خه‌ریکی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه ئۆقیانوس ناسیهکانهوه بوه و ته‌قه‌لای خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ژینگه له سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی به‌هه‌شتاوی ئابوری په‌ره‌سه‌ندنی ئاپوره‌ی کۆمهمهلدا، ته‌رخان کردوه.
چۆن بو بونه هۆگری سروشت به تایبه‌ت سروشت و پانتایی ئاو و زه‌ریاکان؟
من هه‌مو کات مرۆڤیکی توێژه‌ر بوم. له منداڵی‌دا شه‌وانه ده‌چوم بۆ سه‌یری باڵنده‌کان. زۆر جاران ئه‌م هۆگریه توشی گێچه‌ڵی ئه‌کردم. باوک و دایکم روی خۆشیان نیشان نه‌ئه‌دا چونکه له‌وانه بو مه‌ترسی گه‌وره بێته ئارا. ته‌مه‌نم ده ساڵ بو که بۆ یه‌که‌م جار به‌راستی له‌گه‌ڵ ئاو ئاشنا بوم. له قه‌راغ گۆلێک له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان خه‌ریکی پشودانی هاوین بوین له ئوردویهکدا. ئێمه ئه‌بوایه زبڵه‌کانی ژێر سه‌کۆی په‌ڕینه نێو ئاوی منداڵه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه، هه‌ر به به‌ر ئه‌و ئیشه‌وه شیرجهلێدان و مه‌له‌ی ژێرئاوی فێربوم. چاویلکه‌ی تایبه‌ت یان هیچ شتێکیترم نه‌بو ، بۆیه هێنانه‌ده‌ری ئه‌شغاڵ کارێکی ساده نه‌بو. پاش دو سێ حهوتو بۆ شیرجه لێدان ده‌چومه بنی ئاوی گۆله‌که‌وه تا ئه‌وه‌ی که فێربوم له ژێر ئاودا هه‌ناسه‌ی خۆم رابگرم. دواتر له چوارده ساڵیدا رهمزو رازه‌کانی مه‌له ژێرئاوی فێربوم، له قوتابخانه‌ی ئێمه له ئه‌لزاس Alzas ئێستهخرێکی مه‌له‌ی لێبو، من له ئامێره جۆربه‌جۆره‌کانی وه‌ک لاستیکی باتێکراو و پۆمپ که‌ڵکم وه‌رگرت، تا له ژێر ئاودا هه‌ناسه تازه بکه‌مه‌وه. له‌وکاته‌شدا هه‌وڵم نه‌ئه‌دا سه‌یری دونیای سروشت بکه‌م، به‌ڵکو خه‌ریکی چاولێکه‌ری قاره‌مانانی وه‌ک جێمز ، فنیمۆر و کۆپرم ئه‌کرد که له کاتی هه‌ڵاتن له چنگ دوژمنانیان له ژێر ئاودا خۆیان ئه‌شارده‌وه و به یارمه‌تی قامیش هه‌ناسه‌یان ئه‌کێشا. که‌م که‌م به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم که ده‌ریا گه‌ڕان بکه‌مه پیشه‌ی خۆم. له خوێندنی کۆتایی ته‌واو بوم و پاشان له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا له ئه‌زمونی ئاکادمی ده‌ریایی فه‌ڕانسه‌وه وه‌رگیرام. دو ساڵ دواتر له کاتی بارهێناندا له گه‌شت و گه‌ڕان له ده‌وری دنیادا به پاپۆڕی ژاندارک دیمه‌نێکم بینی که له ژیانما رۆڵی کاریگه‌ری بو. له که‌نداوی کام – ران Kam-ran له هێندوچین، له گه‌رمترین ساته‌کانی رۆژدا واته له کاتژمێر دوانزه تا سیانزه‌ی نیوه‌ڕۆ له کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌م بینی که له به‌له‌مه‌کانیانه‌وه ده‌په‌ڕینه ناو ئاو و پاشان ماسی به ده‌ست ئه‌هاتنه‌وه سه‌ر ئاوه‌که. پێیان گوتم ئه‌و کاته ماسیه‌کان ده‌چنه خه‌وی نیوه‌ڕۆوه گرتنیان زۆر ئاسانه ! ئه‌م کاره به‌لامه‌وه هێنده عهجایهببو که بهڵێنیمدا تکنیکی مهلهوانیهکهم باشتر بکه‌م. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌ودای ئه‌وه‌شم نه‌بو. من ببوم به سه‌رۆکی ناوه‌ندی ده‌ریایی فه‌رانسه له شانگهای و کارم ئه‌وه‌بو که که‌ره‌سه ئاماده بکه‌م بۆ ئه‌و پاپۆڕانه‌ی که سه‌ر به فه‌ڕانسه بون. پاش له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ فه‌رانسه جارێکی‌تر خه‌ڵکی که‌نداوی کام- ڕانم وه‌بیر هاته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵێنیه‌ی که به خۆم داب‌و سه‌باره‌ت به باشتر کردنی شێوازی مه‌له‌کردن. هه‌ر له‌م کاته‌شدا له گه‌ڵ فردریکدوماوفلیپتایه بوم به هاوڕێ. ئێمه بوین به سێ تفه‌نگچی ژێر ئاو. دشواربونی هه‌ناسه‌کێشان له ژێر ئاودا به ته‌واوی زه‌ینی منی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردبو. من و هاوڕێکانم ته‌واوی ئه‌و ئامێرانه‌ی که بۆ هه‌ناسه کێشان له ژیِر ئاودا ته‌رخان کرابو تاقی کرده‌وه، به‌ڵام هیچکامیان به که‌ڵکی ئێمه نه‌هاتن. پاشان سه‌رده‌می شه‌ڕ و داگیرکردن ده‌ستیپێکرد. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمیلگانیان دا روبه‌ڕو بوم، ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی که له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ی ئێرلیکید هاوکاری بو؛ متۆڕێکی دروست کردبو که به دیئوکسیدی که‌ربۆن به‌رهه‌می سوتانی دار ئیشیده‌کرد. گازێ که بۆ سوتان له رێگه‌ی ده‌ریچه‌ی ته‌غزیه‌ی تایبه‌ت ئه‌گه‌یشته متۆڕ. ئه‌م ئامێره له مه‌له‌وانیدا که به ناوی منه‌وه‌یه هه‌تا ئیستا به میلیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه، به‌کاردێت. له ئامرازه‌که‌ی مندا که ئامێرێکی سه‌ربه‌خۆیه، له ده‌ریچه‌ی تهغزیهوه ده‌گوزه‌رێت، هه‌وای گوشراوه. به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئامێره دۆما و تایه و من توانیمان په‌ره به مه‌له‌وانی بده‌ین و خه‌ریکی فیلم دروستکردن بین. پاش ته‌واو بونی شه‌ڕ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه به‌رانی وه‌زاره‌تی هێزی ده‌ریایی کرد سه‌بارت به‌و ئامێره نوێیه‌ی که دروستمان کردبو. پێشنیارمدا که له تولون مه‌ڵبه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه دابمه‌زرێت. که سه‌رئه‌نجام مه‌ڵبه‌ندێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ژێر ئاو له ›› ئارسێناڵ تولون ‹‹ به‌رپا بو.
له‌وێ زۆر نه‌مانه‌وه ؟
نا ، له 1949 گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌تا زانیاریه‌کانمان بخه‌ینه کار. به‌ڵام بۆ ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌رکه پاپۆڕێکمان پێویست بو. ئه‌ی پاره، له‌کوێ بۆمان په‌یدا ئه‌کرا ؟ ده‌فته‌ری ناونیشانه‌کانمان کرده‌وه، له ژێر پیتی A چاوم به ئایناک که‌وت. مرۆڤێکی نازدار بو، پێشتر خۆی و خێزانیم له جێگای یاریه جستانیهکان بینیبو. یه‌کێک بو له کارمه‌ندانی گینس بو. که بۆ نمونه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی چاودێری کردن به سه‌ر کارخانه‌یێکی پاپۆرسازی له ئانتیب بو. له دوای دانیشتنێک ، به‌ڕێوه‌به‌ری پاپۆڕسازی ئانتیب. بڕی 25 میلیۆن فرانکی بۆ داناین.
وه‌ک ئه‌فسانه‌ی شای په‌ریان دێته به‌رچاو؟!
راسته. ئێمه له‌گه‌ڵ مودیری پاپۆڕسازی چوین بۆ ماڵت و له‌وێ پاپۆڕێکی مینیابمان دیت که به ئاڵ و گۆڕێک کرابو به پاپۆڕی مسافربه‌ری له نێوان ماڵت و گۆزۆ هات و چۆی ئه‌کرد. گۆزۆ ناوی دورگهیێکی بچوک بو که هه‌ر له ›› ئۆگۆگیای ئۆدیسه ‹‹ ئه‌چو. له‌ڕاستیشدا خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ر به‌م هۆیه ناوی نابو ››کالیتسۆ‹‹.پاپۆڕهکهمان به 7 میلیۆن دۆلار کڕی. کالیتسۆ حاڵێکی باشی بو. به‌ڵام پاره‌که سه‌رفی ئاماده‌سازی پاپۆڕه‌که و هه‌روه‌ها کڕینی که‌ل و په‌ل بۆ ئاماده بون بۆ لێکۆڵینه‌وه ئۆقیانوسیهکان. جارێکی‌تر پاره‌مان لێبڕا. خۆم له‌گه‌ڵ CNRS رێکخراوی توێژکاری زانستی فه‌ڕانسه یه‌ک خست. له سه‌رده‌می شه‌ڕه‌وه فه‌ڕانسه هیچ پاپۆڕێکی ئۆقیانوس ناسی نه‌بو، له‌م روه‌وه ئێمه تا چه‌ندین ساڵ رۆڵی هه‌ڵگر و به‌رقه‌رار کردنی په‌یوه‌ندی ئۆقیانوس ناسانی فه‌ڕانسه‌مان له ئه‌ستۆ بو.
سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمه‌که‌ی ئێوه ›› دنیای خامۆش ‹‹ هه‌ر له‌م زهمانهدایه...
فیلمی دنیای خامۆش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1965 . یه‌که‌مین سه‌فه‌ره ئیکتیشافیهکانی کالیتسۆ له ده‌ریای سور له‌ساڵی 1951 ده‌ستی پێ‌کرد. تا ئه‌و کاته ئێمه چه‌ندین فیلمی دڵڕفێنمان به‌رهه‌م هێنابو که یه‌کێ له‌وان له ساڵی 1951 له فستیوالی فیلمی موسته‌نه‌د له پاریس خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ››گران پری ‹‹ وه‌رگرت. ئێمه له 1953 وه فیلمی ڕه‌نگیمان دروست کرد. له‌وکاته‌دا ئه‌م کاره زۆر دشوار بو. ئاو ڕه‌نگی له خۆی ده‌گرت. له قۆناخی روناکی شه‌وه مشکیلهمان هه‌بو. ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی فیلم هه‌ڵگرتن، فیلته‌ره‌کان، ئامرازی ئۆپتیک و روناکی و هتد … کاری زۆرمان ئه‌نجامدا. هێدی هێدی توانیمان کارکردن به ویدئۆ له پله‌ی حرفهییهوه ده‌سپێبکه‌ین که هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی ڕه‌ش و سپی بو. پێم وابێ هه‌رله‌و کاته‌دا بو یه‌که‌مین دوربینه‌کانی ته‌له‌ویزیۆنی ژێرئاوی فڕانسهم دروست کرد. پاشان له مارسێی، ناوه‌ندی لێکوڵینه‌وه‌ی پێشکه‌وتوی ده‌ریاییم دامه‌زراند. له مارسێی بو که یه‌که‌مین ژێرده‌ریایی ئیکتیشافی که بۆ ئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستیه‌کان له قوڵایی 350 متریدا ته‌رخان کرابو ، دروست کرد. پاشان ژێرده‌ریاییه‌کی لێکۆڵه‌رمان بۆ فه‌ڕانسه دروست کرد که تا قوڵایی 3000 متری ئه‌چوه خوار و ژێرده‌ریایی سێهه‌ممان بۆ ئه‌مریکاییه‌کان دروست کرد که تا قوڵایی 600 مه‌تری کاری ئه‌کرد. منیش دو ژێرده‌ریایی یه‌ک نهفهریم دروست کرد که تا ئیمڕۆ هه‌ر کار ئه‌که‌ن. ئیتر ده‌سمان کرد به سازکردنی ژێرده‌ریاییه‌کی گه‌وره که مه‌له‌وانه‌کان بتوانن بچنه ده‌رو بچنه ژوره‌وه. کاتێ بهیهنهکهی سازکرا پاره‌مان لێبڕا، ناچار ده‌ستمان له کار هه‌ڵگرت. ئێستا پاش بیست ساڵ کێشه که هه‌ر به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه. له 1954 بۆ شه‌ریکه‌ی دۆزینه‌وه‌ی دارسی …… به ئه‌نجام گه‌یاند. قه‌راردادێکی باشمان به‌ستبو که ئه‌و ئیمکانه‌ی به ئێمه‌دا که رادارو ئامرازی ئه‌ندازه‌گرتن که پێشتر نهمانبون که‌ڵک وه‌ربگرین. ئێمه هه‌ر ئه‌و که‌سانه بوین که له که‌نداوی فارس‌دا نه‌وتمان په‌یداکرد! هه‌ر ئێمه بوین که ئهمیرنشینی ئه‌بو زهبیمان به‌و سامانه گه‌یاند! دنیای خامۆش پاره‌ی ته‌واوی ده‌ست خستین بۆ ده‌وامی کاره‌که‌مان تا ساڵی 1972 له راستیدا ئێمه هیچ شوێنی واریاتیترمان نه‌بو غه‌یری ئه‌مه. پاش ئه‌وه فیلمی زۆرمان دروست کرد. له ساڵی 1962 ئه‌و ئه‌زمونه‌مان ده‌ستپێکرد که تیایاندا مه‌له‌وانه‌کان له قوڵاییه‌کی به‌رچاودا کاریان ئه‌کرد. یه‌که‌میان ناوی خه‌ڵاتی قاڕه‌ی یه‌که‌مه که له مارسێی دا به‌ڕێوه چو، پاشان گه‌یشته نۆبه‌ی خه‌ڵاتی قاڕه‌ی دوهه‌م له ده‌ریای سور، سێهه‌میان له نزیکی کاپفێرا له 1965 .
ئه‌م ئه‌زمونه چۆن به ئه‌نجام گه‌یشتن ؟
ئێمه له جۆره مهحفهزهیێک که وه‌ک تۆپ وابو که‌ڵکمان وه‌رگرت که هه‌وای ناوه‌که‌ی تێکه‌ڵاوێک بو له ئۆکسیژن و هیلیۆم که ته‌وژمه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌ی ته‌وژمی ئاوی ده‌وروبه‌ری مهحفهزهکه رێک ئه‌بو. له ناو ئه‌م مهحفهزهدا شه‌ش که‌س به ماوه‌ی سێ حهوتو له ژێر ئاودا ئه‌مانه‌وه له هاتنهدهرهوهشدا حهوتوێکیان پێئهچو تا بێنه‌وه سه‌ر خۆ. به‌م ئه‌زمونه ئه‌وه‌ڵین که‌سانێک بوین که به شێوازی نوێ مه‌له‌مان ئه‌کرد که ›› غه‌واسی ئیشباعی ‹‹ ناوی ده‌رکرد. له‌وه به دوا پێشه‌سازی نه‌وت له‌و ناوچانه‌ی که له قه‌راخ دورتر بو به شێوه‌یێک به‌ربڵاو درێژه‌پێده‌ری ئه‌م رێگایه بو. ئێمه له زۆر بواری جۆر به جۆردا نوێکاریمان کرد. دوربینی وامان دروست کرد که له قوڵایی 8000 متریدا به کارمان ئه‌برد. به هه‌زاران وێنه‌مان گرت و له چه‌ند قوڵگهی ئوقیانوسی ئه‌تڵه‌س فیلمی زۆرمان سازکرد. ئێمه یه‌که‌م که‌سانێ بوین که له قوتبی جنوب به ژێرده‌ریایی چوینه ناو ئاو و به شێوه‌یێکی رێک و پێک به که‌ل و په‌لی غه‌واسی خه‌ریک دۆزینه‌وه بوین. له‌م دواییانه‌شدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له بوتڵێ پلاستیکی که به ته‌وژمی سێسه‌د جار پڕببونه هه‌وا که‌ل و پهلیتری مه‌له‌وانیمان ساز کرد.
چۆن بونه ئه‌وینداری ژینگه ؟
ورده ورده ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌م له‌لا دروست بو. هه‌ر له سه‌ره‌تا ده‌سپێکی کارمانه‌وه ئه‌م دروشمه‌مان هه‌ڵدا : ›› بناسه ، خۆشت بوێ ، پارێزگاری بکه ‹‹ئه‌مه رێک ئه‌و شته‌یه که من پێی گه‌یشتوم. کاری خۆم به دۆزینه‌وه ده‌ست پێ کرد، کاتێ له ژێر ده‌ریا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو جوانیه‌دا روبه‌ڕو بوم ، هۆگری بوم. له ئاکامدا که هه‌ستم کرد ئۆقیانوسه‌کان تا چ راده‌یێک له مه‌ترسیدان، بهڵێنیمدا به ته‌واوی هێز و تواناوه له‌گه‌ڵ هه‌رشتێک که ئه‌وینم بخاته مه‌ترسی به‌ره‌نگاری بکه‌م. ژیانی من وه‌ک بازنه‌یێکی به‌ستراوه بو. هیوادارم منداڵه‌کانیشم درێژه به رێگام بده‌ن و وه‌ک من بژین.
ئه‌و مه‌ترسیه به‌رچاوانه‌ی که ئه‌مڕۆ کوره‌ی زه‌مین ئه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه کامانه‌ن ؟
له دوای گه‌ڕان به ده‌وری دونیادا له ماوه‌ی ساڵانی دور و درێژ و بینینی جیهان له ناو هلیکۆپتێرهکانهوه، له ژێر ده‌ریا، له سه‌ر که‌شتیه‌کانه‌وه … هه‌سته‌کانم ئاوا به‌یان ده‌که‌م. کانه‌کانی ئه‌م سه‌یاره‌ی ئێمه بێ‌کۆتایی نین ، راده‌یێک هه‌یه که نابێ لێی بترازێین. ئه‌بێ له خۆمان بپرسین که کوره‌ی زه‌مین چه‌ن دانه ئینسان و حه‌یوان له خۆیدا جێده‌کاته‌وه به جورێ که له ژیانیانا توشی زیان نه‌بن، به چه‌شنێ که جوانیه‌کانی زه‌مین نهسرێنهوه ، 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێ له ئه‌مریکا بوم هه‌وڵمدا مودێلێکی ریازی دروست بکه‌م که ده‌ریبخات که ئه‌م سه‌یاره‌ی ئێمه ئه‌توانێ ژیانی چه‌ند ئینسان به کاسبی و دهرامهدیانهوه و توانایی کڕین و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که دانه‌یێک ئه‌مریکایی که ژیانێکی ناوه‌ندی هه‌یه دابین بکات. ئه‌و زانیارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمدا بون ئه‌وه‌نده راست نه‌بو هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌که‌وه ئه‌مزانی ره‌قه‌مێکی ته‌قریبی وه‌کو 40% تا 50% ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئه‌بێت. هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تاقیکردنه‌وه‌ی ئۆقیانوس ناسی کالیفۆرنیای جنوبی که توێژه‌رانی ئه‌م زانستگه‌یه ئه‌ویان وه‌ک راوێژکهرێک له گه‌ڵ ئێمه بۆ هاوکاری ته‌رخان کردبو، ههڵسو که‌وتی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵیا بو. به‌و پێوانانه‌ی که پێمبو گه‌یشتم به ژماره‌ی 700 میلیۆن نه‌فه‌ر. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له گه‌ڵ ژیانی ئه‌مریکاییه‌ک لهراورد بکه‌ین،به چه‌شنێکی مامناوه‌ندی 700 میلیۆن که‌س ئه‌یانتوانی له‌سه‌ر زه‌وی ژیان بگوزه‌رێنن. 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌یاره‌ی ئێمه نه‌یده‌توانی ژیانێکی گونجاو بۆ زیاتر له 600 میلیۆن که‌س دابین بکات! له کاتێکدا خه‌ڵکی جیهان ئه‌وده‌م 4 میلیارد که‌س بوو!
له به‌رهه‌می تاقی کردنه‌وه‌کانم زۆر په‌شۆکام ونیگهرانیهکانم گه‌یانده گوێی سه‌رۆکی تاقیگه‌که. ده‌زانی چی پێ وتم؟ وتی که ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی تۆ به‌ده‌ستت هێناوه زۆر جێگای خۆشحاڵیه. ئه‌و خۆی شوێن مودیلێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی من که‌وتبو. گه‌یشتبوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌که زۆرخوارتر له‌و به‌رهه‌مه‌ی من به ده‌ستم هێنابوو! پاشان مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێ بونی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی زۆر مێشکی منی خه‌ریک کردوه. تاقمی خه‌ڵکانی جیهان 7/5 میلیۆن که به ته‌وژمێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر روو له زیاد بونه. هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک تاقمێکی به‌قه‌ده‌ر کۆمه‌ڵی فه‌رانسه‌و هه‌ر 10 ساڵ یه‌ک جار کۆمه‌ڵێک به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگای چین به‌م ره‌قه‌مه‌ی ئێستامان زیاد ئه‌بێت. هه‌مو که‌س هاتۆته سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته که زیاد بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری کۆمه‌ڵ که هه‌ر وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی لێهاتوه ناتوانێ ده‌وای بێت. به‌ڵام کاتێ ئه‌م مه‌سه‌له دێته گۆڕێ که ده‌بێ چی بکرێت؟ هیچ که‌س نایه‌وێت وه‌ڵامه‌که بزانێت خه‌ڵک وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ناشێ هیچ کارێک بکرێت. و مه‌سه‌له‌که قوڵ ئه‌بێته‌وه و ئاکاره‌کان جێ که‌وتون، مه‌زهه‌به‌کان و شتی‌تر کاریان دوژوارتر کردوه له واقیعدا ئایینه‌کان په‌ره‌سه‌ندنی حه‌شیمه‌تیان به‌لاوه گرینگ نیه. ئیتالیا که له جیهاندا کاتۆلیکتر نیه به‌م حاڵه‌شه‌وه که‌مترین راده‌ی له‌دایکبونی هه‌یه له جیهاندا. ئیسپانیا که ئه‌ویش هه‌ر کاتۆلیکه بارودۆخی وه‌ک ئیتالیای هه‌یه. له ئه‌ندونزیا گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامیه له دنیادا. له ساڵی رابردودا خه‌بات دژی زیادبونی حه‌شیمه‌ت راده‌ی له‌دایکبونی 50 له سه‌د هێناوه‌ته خوارێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه نابێ مه‌زهه‌ب به به‌رپرسیاری ئه‌م کاره بزانین. به‌ڵام ترس له داهاتو له‌وانه‌یه وه‌ها کارێک ئه‌نجام بدات. له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان پیره‌کان بیمه نین. مافی له‌کارکه‌وتن ئه‌گه‌ریش ببێت نیازه سه‌ره‌کیه‌کانیان دابین ناکات. خه‌ڵک هه‌تا له تافی لاوی‌دا بیر له سه‌رده‌می پیری ئه‌که‌نه‌وه توشی ترس ئه‌بن. به‌تایبه‌ت له‌و بابه‌ته‌وه که به هۆی نه‌بونی بێهداشت و بارودۆخیتر به‌خێرایی پیر ئه‌بن. ئه‌وان پێویستیان به منداڵی کوڕ هه‌یه که له پیریدا ببنه پاڵپشتیان. به‌م بۆنه‌وه ئه‌بێت له‌دایک بونی کچ و مردنی منداڵه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ له‌و منداڵانه به‌چاودێری کردنیان عه‌لاقه نیشان نه‌ده‌ن بێته گۆڕێ. که‌وایه ئه‌بێت هه‌ر دایک و باوکێک شه‌ش منداڵیان ببێت. شه‌ش منداڵ که حه‌تمه‌ن ئه‌بێ سیانیان کوڕ بێت. سێ دانه کوڕ ، تا ئه‌و متمانه به‌ده‌ست بێت که دوان له‌وان زیندو ئه‌مێنێته‌وه و دو کوڕ که تا متمانه په‌یدا بکه‌ن که دانێک له‌وان ئاگاداری دایک و باوکیان وئهکات. جگه له هۆی دابین نه‌کردن هۆی بێسه‌وادی ژنانیش، که خۆی زایدهی هه‌ژاریه زۆر کاریگه‌ره. له وڵاتانی نیوه پێشکه‌وتو ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن هه‌نگاوی باشیان هه‌ڵناوه. به‌ڵام تا ئێستاش قوتابخانه‌ی به‌قه‌ده‌ر حه‌شیمه‌تیان بۆ ته‌یار نه‌بوه. هه‌ر به‌م هۆیه ناو نوسین له‌سه‌ر بنه‌مای جنسیهته.کاتێ که قسه له سه‌ر ناونوسین ئه‌کرێت، هه‌میشه کوڕان پێش ئه‌خه‌ن. بۆچی ؟ له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بۆ ئێوه سه‌رسوڕ هێنه‌ر بێت، به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که نه‌چونی کچان بۆ قوتابخانه به هۆی نه‌بونی ئاوی سالمی خواردنه‌وه‌یه. کاتێ که ئاوی خواردنه‌وه‌ی سالم لهْ به‌رده‌ستدا نه‌بێت کچان ئه‌بێ بچن و له کانی ئاو بێنن. من خۆم مناڵم زۆر دیوه که له مه‌ودای 20 و هه‌ندێ جار 30 کیلۆمتری ئاویان ئه‌برده‌وه بۆ ماڵ، وته یه‌ک رۆژی ته‌واو پیاده‌ره‌وی. ئه‌م کچانه تا ته‌مه‌نی 14 و 15 ساڵی به هۆی دابین کردنی ئه‌م پێویستیه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان پێ ناخه‌نه ناو قوتابخانه‌و هیچ فێر نابن، ده‌ی چۆن ئه‌توانن رێگه‌ی پێش‌گرتن له زگپڕبون به‌کار ببه‌ن یان بڵه‌ی بزانن ئاخۆ شتێکی وا وجودی هه‌یه یان نا ؟
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ که‌س هه‌وڵ ئه‌ده‌ن راده‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ئه‌م لهدایکبونانه …… … . شێوه‌کانی پێش‌گرتن له سکوزا نه ئهبێتهلهمپهری ئه‌م خۆشیه‌و نه که‌میشی ئه‌کاته‌وه حه‌بی دژی سکوزا له زۆربه‌ی وڵاته بێده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیا به خۆڕایی بڵاو ئه‌بێته‌وه، به‌م حاڵه‌ش هێشتا ژنان به‌کاری نابه‌ن. بۆچی ؟ چونکه فێر نه‌کراون و په‌یڕه‌وی ویستی پیاوانێکن که نیگه‌رانی دواڕۆژ نین یان خوازیاری ئه‌و مناڵانه‌ن که له سه‌رده‌می پیریدا ئاگاداریان لێ بکه‌ن.زیاد بونی حه‌شیمه‌ت سه‌ره‌کیترین مه‌سه‌له‌ی هه‌ساره‌ی ئێمه‌یه. له‌و 5.7 میلیارد که‌سه‌ی که له سه‌رزه‌مین ئه‌ژین که‌متر له2میلیارد که‌س خاوه‌نی ژیانێکی چینی ناوه‌ندین. ئه‌م ره‌قه‌مه به زوترین کات 2 به‌رابه‌ر ده‌بێت. له‌وانه‌یه ئێمه بتوانین کارێ بکه‌ین که له داهاتو دا 10 تا12 میلیارد که‌س تێر بکه‌ین. به‌لام ئه‌مه ته‌واوی ئه‌و کاره‌یه که ئێمه له ده‌ستمان دێت.
هه‌ندێ که‌س بڕوایان وایه که ده‌ریا و سه‌رچاوه ده‌ریاییه‌کان،سه‌رچاوه‌ی زۆر باشی بۆ خوارده مه‌نی بێت؟
بڕوایه‌کی هیچ و پوچه،سه‌رچاوه‌ی ده‌ریا کان ڕو له ته‌واو بونن. هه‌نوکه ماسیگیری په‌ره‌ی سه‌ندوه.ته‌نانه‌ت گه‌ر حه‌ز بکه‌ین که‌مایه‌تی ئه‌و پڕۆتئینهی له ده‌ریاوه به ده‌ست دێت وه‌ک خۆی بهێڵینه‌وه ئه‌م راده‌یه به ناچاری به‌نیسبه‌تی پێویستییهخواردنیهکان دێته خوار. له‌بیرمه که له ده‌سپێکی چالاکیه‌کانمدا 15% ی ئه‌و پرۆتیئینهی که له کار ده‌کرێت له دهریادابین ئه‌بو.ئه‌مڕۆ ئه‌و نیسبه‌ته 4 تا 5 ده‌رسه‌ده. له‌دوا رۆژدا، کاتێ که حه‌شیمه‌ت دو به‌رابه‌ر بو ده‌گاته 2% . هه‌ر لێره‌شدا راده‌ی به‌رهه‌م هێنان سنورێکی هه‌یه که ناتوانین لێی بترازێین. ئێمه هه‌ر ئێستا ئێمه هه‌ر ئێستا گیرۆده‌ی موشکیله‌ی ماسیگرتنی له راده به‌ده‌رین.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئێستا ئه‌توانین راده‌ی به‌رهه‌م هێنان له وشکیدا په‌ره پێبه‌ین، بۆچی له ده‌ریادا نه‌توانین؟
ئه‌نجامه‌کان وه‌ک یه‌ک نین. بۆ وێنه له قوتبی باشور 10 تۆن قه‌وزه‌ی میکرۆسکۆپی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک تۆن کریل دروست ببێت و یه‌ک تۆن کریل پێویسته له بیست کیلۆ واڵ به‌رهه‌م بێت. ئه‌مه نیشان ئه‌دات که هۆی سه‌ره‌کی پێکهاتن چل به یه‌که، له حاڵێکدا له وشکیدا، بۆ نمونه بۆ دروست بونی گۆشتی گا ، هۆکه‌ی ده به یه‌که.
بیر و راتان ده‌رباره‌ی بیابان سرینه‌وه چۆنه ،ئاخۆ راسته که ئێستا بیابانه‌کان زه‌مینه کشت‌و کاڵیه‌کان ئه‌دایه به‌ر هێرش به‌ڵام ئێستا له حاڵی پاشگهزبونن؟
ئه‌و زانیارانه‌ی که له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما دروست بون زۆر تازه‌ن و ئه‌بێ سه‌رنجی زۆرتر بدرێن و پاشان په‌سه‌ند بکرێن. به هه‌ر حال من له‌سه‌ر ئه‌م ههلوێستهم که مرۆڤ بیابانی ئافراندوه له کوتاییشدا ئه‌بێ به‌ده‌ستی ئینسان چاره‌سه‌ر بکرێت.
راتان سه‌باره‌ت به چه‌په‌ڵیه‌وه چیه؟
گه‌رم بونی زه‌مین وکه‌م بونی ئاو مه‌ترسیه‌کی زۆر سه‌ره‌کی و گرنگتره له چه‌په‌ڵی شیمیایی که ئیمڕۆ له هه‌مو شوێنه‌کان باسی ئه‌کرێت. ئاو به‌رده‌وام هه‌ر که‌متر و که‌متر ئه‌بێت چونکه زایه ئه‌بێت و حه‌شیمه‌تی زیادی، ئه‌م زایهبونه دو به‌رانبه‌ر ئه‌کات. ئاو به راده‌یێکی
زۆر ترسێنه‌ر زایه ئه‌بێت. له رۆژئاوا، جوتیاره‌کان به شێوه‌یێک بهرههمهکتنیان تێرئاو ئه‌که‌ن که 95% ئاو به فیڕۆ ئه‌ڕوا و ئه‌بێته هه‌ڵم. ئێمه ئاو له ژێر زه‌وی ده‌رئه‌هێنین و پاشان ئه‌یهێڵینه‌وه که ببێت به هه‌ڵم و بۆق! ئه‌مساڵ به‌و هه‌مو باران زۆریه، فهرَانسه له‌گه‌ڵ موشکیله‌ی وشکساڵی روبه‌ڕو بو، بۆچی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی که له سێ ساڵی رابردودا ئێمه زۆربه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له ژێر زه‌وی ده‌رمان هێناوه زایهمان کردوه. ئه‌و زیانه‌ی که له زه‌مین ئه‌درێت له زیادبونی حه‌شیمه‌ت و له راستیدا پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه ئه‌گرێت. هه‌ر ئامریکاییه‌ک پتر له بیست به‌نگڵادشی زیان به زه‌مین ئه‌گه‌یێنێت. کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆژی چاوله‌به‌ری مه‌سره‌فی بێجێ بون. ئه‌مه ده‌ورێکی نه‌شیاوه که من وه‌ک شێرپه‌نجه ئه‌یبینم.
هه‌ندێ له ماره‌کان و مێشوله‌کان و زۆربه‌ی ره‌گه‌زی بونه‌وه‌ره‌کان مه‌ته‌رسی بۆ بنیاده‌م دروست ئه‌که‌ن، ئایا ئه‌وانیش وه‌ک ویروسهکان که ئه‌بنه هۆی نه‌خۆشی ته‌فر و تونا بکرێن؟
له‌به‌ین بردنی ویروسهکان فکرێکی زۆر باشه، به‌ڵام موشکیله‌ی تر دروست ئه‌کات. له ماوه‌ی 1400 سالی هه‌وه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحیه‌ت ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحیه‌ت راده‌ی حه‌شیمه‌ت له راستیدا رێک وه‌ستابو. سروشت له رێگای نه‌خۆشیه هه‌مه‌گیره‌کان، له دایک بونی زیادی به مردنی زۆرتر جوبران ئه‌کرده‌وه. له‌م باره‌وه له‌گه‌ل سه‌رۆکی زانستگای مسر وت و وێژێکم بو. به منی وت که زانایان له‌و فیکره‌ی که تا ساڵی 2080 حه‌شیمه‌تی مسر 200 میلیۆن که‌س، ترسیان لێ نیشتوه. بۆ له‌به‌ین بردنی ده‌رد و نه‌خۆشی ئه‌بێ چی بکرێت. به‌رهه‌ڵستێکی جوانه، به‌ڵام له ئاکامدا له‌وانه‌یه هێنده خێر و بێری نه‌بێت. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌رکه بکۆڵینه‌وه له‌وانه‌یه داهاتوی به‌شه‌ر بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه. وتنی شتێکی واش زۆر ترسێنه‌ره. حه‌شیمه‌تی جیهان ئه‌بێ راوه‌ستێ بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ئه‌بێ رۆژانه 350000 که‌س بکوژین. ئه‌م وته‌یه هێنده ترسێنه‌ره که نابێ هه‌ر باسی بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستاکه توشی بوین جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌بێ رێگاچاره‌یه‌ک هه‌بێت؟!
مه‌سه‌له‌ی بارست و مه‌خارجی کار دێته ئاراوه. ئێمه له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا، ساڵانه 400 میلیارد دۆلار پاره‌مان پێویسته خه‌ڵک ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن، بۆ کچان توانایی خوێندن له قوتابخانه و بۆ پیره‌کان مه‌عاش ببڕنه‌وه. هه‌ر له‌م ماوه‌ی پانزه ساڵه‌دا، به ره‌قه‌می 4 میلیارد دۆلار ساڵیانه ئێمه ناتوانین گوشاری حه‌شیمه‌ت که‌م بکه‌ینه‌وه به‌ڵام ره‌نگه بتوانین پێش له په‌ره‌سه‌ندنی بگرین.
ئاخۆ بۆ کۆنترۆڵی چه‌په‌ڵی پیشه‌سازی ده‌توانرێ کارێک بکرێت؟
نه زۆر، دیئوکسیدی که‌ربۆن مه‌سه‌له‌یێکی گرینگه. دیئوکسیدی که‌ربۆن ئێمه توشی خهفهبون ئه‌کات. به‌و چه‌شنه‌ی که ئه‌زانن هه‌ناسه کێشان دنه ئه‌یات و ئه‌گه‌ر زیاتر بێت هه‌ناسه‌بڕکێمان پێئهکهوێت و ئه‌مرین. زیادبونی دیئوکسیدیکهربۆن له هه‌ڵه‌بونی سیاسه‌تی ئینرژیهوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت. له‌وه زیاتر، ئێمه باشترمان زانیوه که پاره‌یێکی به‌رچاو بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ناوه‌کی ره‌چاو بگرین، نه‌ک له رێگه‌ی توانه‌وه که زۆر بێمه‌ترسیه. به‌ڵام به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی هه‌سته‌یی له رێگه‌ی توانه‌وه، توانیی دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی دێنێته گۆڕێ. گه‌لێ شێوه‌ی جۆر به جۆری تری چهپهڵمان هه‌یه. هه‌ساره‌ی زه‌مین ئێستا له ئابلۆقه‌ی پشتوێنه‌یه‌ک له لهتوپهتهکانی ئه‌و ماهوارانهن که به تیژی فیشه‌ک ئه‌ڕۆن و له ئه‌نجامدا هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ فه‌زا .. .. ئه‌که‌ن. بۆ به‌ڕێوه بردنی سروشت تێگه‌ییشتن پێویسته. به له‌به‌ر چاو گرتنی هۆیه درێژخایه‌نه‌کان له‌وانه‌یه بتوانین رۆژێ وه‌ک چۆن باخچه‌یه‌کی جوان ئهڕازێنینهوه، کوره‌ی زه‌مینیش به‌ڕێوه به‌رین. با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی مێشوله‌کان. ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوم به خاوه‌نی ویلایێک له ناوچه‌یێکی گه‌رمێن. کاتێ بۆ یه‌که‌م جار چوم بۆ ئه‌وێ، پڕ بو له قاڵاو و مێشوله. ئه‌مڕۆکه مێشوله‌کان رۆشتون، .. .. و کولله و په‌پوله‌کانیش هه‌روه‌تر. له ئاسمانه‌وه سهمی دژی ئافه‌ت ئه‌که‌نه خوار به‌سه‌ر داره‌کاندا و هه‌ر به‌م هۆیه رو له ناوچونن. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته بڕۆین مناله‌کانمان هیچ کات قه‌ناری، کولله یان په‌پوله به چاو نابینن. بژی!
بۆ ته‌واو کردنی ئه‌م وتووێژه باشتر وایه قسه‌یێکی هیوادارانهمان بۆ بکه‌ی.
خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی من به مه‌سه‌له‌ی ژینگه له ساڵی 1988 ده‌ستیپێکرد. کاتێ که گۆڤاری ئامریکایی تایم وێنه‌یێکی هه‌ساره‌ی له سه‌ر روبهرگی خۆی للهچاپ داب‌و و عینوانه‌که‌ی له‌باتی (پیاوی سال) بو، کردی به (هه‌ساره‌ی سال). له ژوئیه‌ی 1988 سه‌رۆکانی حه‌وت وڵتی پێشکه‌وتوتر 3/1 دانیشتنی ساڵانه‌ی خۆیان و 23 لاپه‌ڕه له ههواڵنامهکهیان سه‌باره‌ت به قۆناخه‌کانی ژینگه ته‌رخان کردبو. پاشان له دانیشتنه‌کانی لاهه‌و وڵاتانی‌تر له‌م بواره‌دا هه‌ڵوێستیان گرت. له ئاکامدا خه‌ڵک خه‌ریکن تیده‌گه‌ن که مه‌ترسیه‌که جیهانیه‌و هه‌مو له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسیه‌دا روبهڕون. ئه‌م لێکدانه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی جیهان هاوڕێ له‌گه‌ڵ گوشار و توانای بیر و رای گشتی به‌هێزتر ئه‌کرێ. تێکه‌ڵاو بونی ئه‌م دو هێزه واته له سه‌ره‌وه و له خواره‌وه، پێویسته و هه‌ر ئه‌بێ ببێت به سه‌ره‌تای رێگا چاره‌یێک. هیوادارم که ئه‌مه هه‌ر ئه‌و قسه ئۆمێد به‌خشه بێت که قه‌راره قسهکانمانی پێ ته‌واو بکه‌ین.
ئارمان حه‌سه‌نی
قوماری ناوه‌کی
هه‌ڵسوکه‌وتی سوننه‌تی له‌مه‌ڕ چه‌که تازه‌کان
رێوبهرێک بۆ خۆکوژیه‌کی به‌رامبه‌ر
بوونی چه‌کی ناوه‌کی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م چه‌شنه چه‌کانه‌ن به ساناهی ئه‌توانن هانا بۆ زۆره‌ملێ به‌رن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی به‌رگری کردن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له چوار ده‌هه‌ی رابردودا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوی چه‌ند ده‌هه‌ی رابردوو ناتوانێ ببێته رێنمانی ئێمه بۆ داڕشتنی پرۆسه‌ی دوارۆژ.
گروپێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له وه‌فده‌کانی له‌شکری و زانستی و رامیاری که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له تۆرنتۆ کۆبونه‌وه هۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان وه‌ها ده‌ربڕی: »بۆچوونی گشتی ئێمه ئه‌وه‌یه که … ئه‌گه‌رچی دوری کردن له شه‌ڕی ناوه‌کی نیشانه‌ی به باشی سه‌رپه‌رشتی کردنه به‌ڵام زیاتر له‌مه نیشانه‌ی خۆشانسیه.«
ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه راست بێت که ئێمه به‌شداری قومارێکی ناوه‌کی بووین به‌م چه‌شنه باری قورسی گوناهێک به‌سه‌ر شانی نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌شدا درێژه به سیاسه‌ته‌کانی پێشومان بده‌ین، ئه‌وه خۆمان له به‌رامبه‌ر گوناهێکی نه‌زانانه و جینایه‌تکارانه داناوه.
ئێمه زۆر جار چاو به‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌دا ئهنووقێنین که چوینهتهناو زه‌مه‌نێکی تازه‌وه که له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی پێشودا هه‌تا راده‌ی – بگره زیاتر – ته‌وفیری هه‌یه که چاخی ئاسن له حاست چاخه به‌ردینه‌دا.
له ماوه‌ی ئه‌م 50 ساڵه‌یه‌دا ده‌رکه‌وتوه که هاویشتنی سه‌د چه‌کی ناوه‌کی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ها ره‌نج و دژواریه‌ک پێک دێنێ و تان و پۆی کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ها لێک ده‌پچڕێ که کاره‌ساتی ئه‌سته‌می – له‌ناو بردنی شارستانیه‌تێک – ده‌خوڵقێنێ.
زانینی ئه‌م بابه‌ته، ئێمه له‌م راستیه نه‌زۆکه‌ی سه‌رده‌ممان نزیک ده‌خاته‌وه که ئامانجێکی جوان و پاک له بوونی چه‌که ناوه‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه که لێمان روون بێت ناتوانین به کاریان بێنین: واته مه‌به‌ست له بوونی ئه‌وان ئامانجێکی بهرگریکهرانهیه. بۆیه نابێ ژماره‌ی چه‌که هاوێژهرهکان له چه‌ند سه‌دێک تێپه‌ڕێ.
ئه‌م بۆچوونه له سه‌ره‌تادا بۆچوونی زاڵ به‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پاگ واش سه‌باره‌ت به زانست و کێشه‌کانی دنیا بو که 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مسکۆ به‌ڕێوه چوو، منیش له‌م کۆڕه‌دا به‌شدار بووم.
سیاسه‌تی زلهێزه ناوه‌کیه‌کان له‌و کاته‌دا باڵاده‌ستتر و جیاوازتر له وته‌کانی ئێمه و به پێچه‌وانه‌ی ئێمه ده‌هاتنه ئاخاوتن. ژماره‌ی چه‌که ناوه‌کییه‌کان له هه‌ڵچوونی خۆیدا تا ده‌یان هه‌زار چووه سه‌ر. وا دیار بوو که نه‌ته‌وه‌کان پێیان خۆشه چه‌کی ناوه‌کی هه‌ر وه‌کو ئامرازه‌کانی شه‌ڕی کۆن بێنه به‌ر چاو.
له بنه‌ڕه‌تدا ساغی رۆح له‌وه‌دایه که دنیا ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه وه‌ربگرن، سیاسه‌تی ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌دا زۆر جار به‌زیوه. ئیزنم بده‌ن سێ نموونه له‌م شکستانه وه‌بیر بێنمه‌وه ئه‌وانه باشترین ده‌رفه‌ت بۆ باسی له‌شکری پێک دێنن نموونه‌ی یه‌که‌م به شتێکه‌وه پێوه‌ندی ده‌درێ که به شێوه‌یه‌کی نه‌رمتر به‌رگری ئوروپای ناو ئه‌نرێ. له دوای ئه‌و هه‌مو مه‌شقه چه‌کداریه دووپات کراوه‌ی له‌م چه‌ند ده‌هه‌یه‌دا روویدا ده‌بێ روون بوبێته‌وه که شتێک له ئوروپا به‌رگری ده‌کات که دوارۆژناسی ئه‌مریکایی، هێرمان کان »له به‌راوردێکی جیاوازدا« ناوی ناوه مه‌کینه‌ی رۆژی مه‌حشه‌ر.
ته‌نانه‌ت ئێستاش که ئه‌نجامه خۆشحاڵکهرهوهکانی داماڵینی چه‌ک به ئامانج ده‌گه‌ن. ئه‌رکی فه‌رمانده‌یێک له کاتی شه‌ردا له کێشه‌یه‌کی ئوروپایی‌دا ته‌یار کردنی چه‌کی ناوه‌کییه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن، به بێئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه به‌کاریان بێنێ و به بێئهوهش ئه‌و بۆچوونه دروست بکات که له‌وه ده‌چێ ئه‌و چه‌کانه به‌کار بێنن. ئه‌م کاره ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه هان بدات، ئه‌م ئه‌رکه ده‌بێ له قه‌واره‌ی شه‌ڕێکی کۆن و سوننه‌تیدا به‌کار بێت، که له‌وێدا که‌سانی گه‌مارۆ دراوی ژێر فه‌رمان داوای هێزی یارمه‌تیده‌ریان ده‌کرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ی چه‌که ناوه‌کیه‌کان له کار ده‌که‌وتن یان ده‌که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوژمن وا ده‌رده‌که‌وێ خۆدزینه‌وه‌ی زلهێزه ناوه‌کیه‌کان له وه‌ها کاتێکدا ئه‌رکێکی ئه‌سته‌مه.
ئه‌رکی ده‌رباز کردنی ئوروپا له وێرانی، ئه‌و کاته که شه‌ڕی ناوه‌کی داگیرسێ زۆر کارێکی دژواره. ئه‌م دوو حوکمه سه‌ر یه‌ک خه‌ن ئه‌و کات ده‌بینن ئێمه بۆ ده‌رباز کردنی خۆمان و ئوروپا خۆکوژیه‌کی به‌رامبه‌رمان هه‌ڵبژاردوه. سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵس و که‌وت و بۆچونی سوننه‌تی و کۆن له‌مه‌ڕ چه‌کی ناوه‌کیدا به‌م چه‌شنه‌یه.
که‌مته‌ر خه‌می دووهه‌م ژێربه‌نای ململانه‌ی مووشه‌که‌کانی هاوێژه‌ری نێوان قارهیی پێک دێنن ئه‌م ئه‌مرازه ترسێنه‌رانه به گشتی به نیشانه‌ی به‌رگری کردن ده‌ناسرێن. چونکه ئه‌وه‌نده ترسێنه‌رن که ناشێ که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگرتنی هێزه دژ به یه‌که‌کان بۆ ته‌یار کردنی زۆرتری مووشه‌که‌کان له ژماره‌و بڕه‌وی زیاتردا بۆچوونی کۆن و سوننه‌تی له‌مه‌ڕ ئه‌م چه‌کانه ده‌رده‌خات.
وه‌ها بۆچوونێک له ململانه‌ی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی کڵاوه‌کان راکێشانی سه‌رنج، به‌رهه‌م هێنان له وتووێژه‌کانی باو له نێوانیاندا زۆرتر ده‌ر ئه‌که‌وێ. باسی ئه‌م چه‌کانه له کاتی له‌نێو بردنی ئه‌نباره موشه‌کیه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ردایه. سروشتیه که حه‌ریف به‌ڕاستی گومان بکا که مه‌به‌ست له ته‌فروتونا کردنی ئه‌نباره‌کان پێش هاویشتنی موشه‌ک نه‌ک له دوای ئه‌و.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه نه‌ته‌نیا دوژمن له به‌کارهێنانی چه‌که‌کانی ناگێڕێته‌وه به‌ڵکو هانی ئه‌دات تا مه‌ودای ماوه موشه‌که‌کانی به‌کار بێنێ. مه‌نتقێک که له پشتی په‌ره پێدانی ئه‌م چه‌کانه‌وه له لایه‌ن هه‌ر دوو زلهێزی به‌رامبه‌ردا هه‌یه، وه‌فاداریه به ئامانجی سوننه‌تی شه‌ڕ ئه‌ویش به مانای هاتنه ده‌ره‌وه له‌و شه‌ڕه‌دایه به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه، ئه‌م ئامانجه هێنده له‌گه‌ڵ واقیعدا ناته‌بایی هه‌یه که‌وا به باش زانراوه چوارچێوه‌یه‌کی که‌متر ناسراوی پێویست به (سه‌رکه‌وتو بون) دابڕێژێ.
ئه‌و به‌شه له به‌رگری که زۆرتر له به‌شه‌کانی دیکه جێگای ترسه و هه‌روه‌ها که‌ڵه‌که کردنی په‌ره پێدانی هه‌یه زیاتره له‌و ئامانجانه‌ی که له شه‌ڕی به‌رگری که‌رانه‌دا ره‌چاو ده‌کرێ، ئه‌ویش تا ئه‌و راده‌یه‌ی که حه‌ریف له‌و کرده‌وانه وه‌گێڕن که نامانه‌وێت ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه‌ش »مه‌جبور کردنه« نه به‌رگری کردن. به وته‌ی داڕێژه‌ری پرۆسه‌ی شه‌ڕ، کارڵ فۆن کلازویتز »دیپلۆماسیێکه که به ئامرازی دور له دیپلۆماسیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ«. گێڕانه‌وه‌ی شتێکی دیکه‌یه نه کلازویتزو نه که‌سی دیکه نه‌یگوتوه. خۆکوژی به‌رامبه‌ر ئه‌توانێ یاریده‌ری دیپلۆماسی بێت، به‌ڵکو ئه‌مه خۆده‌رباز کردنه له پێویستیه‌کان سه‌رئه‌نجام له‌م هۆڵی ترسانه‌دا، ئه‌و ترسانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌و به‌ره‌ی ههڵسوکهوتو بۆچوونی سوننه‌تیه له‌مه‌ڕ دنیایه‌کی جیاوازدا، من ده‌سته‌و داوێنی جادو به ئامرازی پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌کی ده‌زانم. له راستیدا مه‌به‌ستم جادو نیه، به‌ڵکو ئه‌و وه‌همانه‌یه که له به‌کار هێنانی ئاوێنه‌کاندا هاتۆته ئارا.
له‌سه‌ر سناریۆی داهێنانی به‌رگری ستراتژیکی باو له ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک دوای وه‌رگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نی نه‌یار له حاست ئه‌وه‌ی که ئه‌یه‌وێت مووشه‌ک بهاوێژێ ئاوێنه‌کان ئهنێردرێنه ئاسمان، کاری ئه‌م ئاوێنانه ئه‌وه ده‌بێ که تیشکی ئه‌ستونده‌گی لهیزڕهکان بخه‌نه سه‌ر چه‌که‌کانی دوژمن، هه‌ر له‌و کاته‌دا له هه‌زاران کیلۆمه‌تر دورتر له پێگهکاشیانهوه ئه‌یانه‌وێت هه‌ستن.
بۆ ئه‌بێ به‌شی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگای زانستی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان که له‌م باره‌وه توانایی و لێزانی ته‌واویان هه‌یه، سه‌باره‌ت به توانایی فه‌ننی داهێنانی به‌رگری ستراتژیک دودڵی نیشان بده‌ن؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه. یه‌که‌م بۆ به‌دی هێنانی به‌رگری ته‌واو له به‌رامبه‌ر چه‌که ناوه‌کیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه که تواناییه‌کی زۆریان بۆ له‌ناو بردندا هه‌یه به‌رگریه‌کی به تواناتر پێویسته – گه‌یشتن به‌م بهرگریهگهلێک دژواره – دووهه‌م ده‌بێ روون وه‌بێت که هه‌مان ته‌کنۆلۆژیای – چه‌که‌کانی وزه‌ی سینیتیک، لهیزرهکان – تیشکه‌کانی ئیکس، تیشکه وردیله‌کان و … هتد – که ئێمه له رێگای په‌ره‌پێدانی به‌رگریه جۆراو جۆره‌کاندا ده‌خه‌ڵه‌تێنن له رێگای سانا پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریانه کارامه‌ترن.
پسپۆڕانی زانستی دان به‌وه‌دا ئه‌نێن که تێکدانی ئه‌زموونێکی زۆر دوگم له به‌ڕێوه‌بردنی زۆر ئاسانتره.
به‌رگریه‌کانی دژه موشه‌کی به چ مانایه‌ک نوێنه‌ری بۆچوون و بیرۆکه‌ی کاتژمێری زه‌مه‌ن ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که پێی ئه‌ڵێن زه‌مه‌نی پێش مێژو، له‌و کاتانه‌دا ئێمه ده‌مانتوانی ناکۆکیه‌کانمان به خوێنڕێژیه‌کی گه‌وره دوایی پێبێنین، به‌م جۆره دڵنیا ئه‌بووین که به ناوی کۆمه‌ڵگایه‌ک یان به‌ره‌یه‌ک ده‌بێ ده‌ست له خوێن رشتن هه‌ڵگرین.
ئه‌م زه‌مه‌نه ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه، چونکه ئێمه ئیمڕۆکه ئه‌زانین چۆن ده‌بێ ژیاره‌کان له‌نێو به‌رین ئه‌م زانیاریه‌ش هیچ کات له‌بیر ئێمه ناچێته‌وه، جێی پێزانینه که به وته‌ی کۆمه‌ڵناسی فه‌رانسه‌وی ریمۆن ئارۆن دنیای ئێمه هه‌ر رۆژ زیاتر له رۆژی پێش‌و ده‌بێته دنیای (چه‌که‌کانی پیاوانه و پیاوانی بێ‌توانا) به وته‌یێکی دیکه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شه‌تره‌نجی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌م داڕشتنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه نابینین ئێمه ده‌بێ وزه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که یاساکانی یاری بگۆڕین.
شتێکی تازه له‌م وته‌یه‌دا نابینین. رێبه‌رانی جیهانی زۆر جار ئه‌وه‌یان دووپات کردۆته‌وه. کێشه‌ی ئه‌وان کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ قسه‌کانیانه. ئه‌م باسه‌ش پێویستی به‌وه‌یه که ئه‌وان جگه له‌وه‌ی ده‌بێ بڕوایان به قسه‌کانیان هه‌بێ به‌ڵکو له‌وه گرینگتر ده‌بێ بزانن که‌سانی دیکه‌ش بڕوایان پیێ هه‌یه. به‌م بۆنه‌وه‌یه که کرده‌وه‌کانی وه‌کو به‌ستنی رێکه‌وتنامه‌ی دژه‌مووشه‌کی هاوێژه‌ر 1972 که دژی نموونه‌کانی پێشوی مێژووه هێند گرینگه که له ساڵی 1972 به ئیمزا کردنی رێکه‌وتنامه‌ی دژه‌مووشه‌کی هاوێژه‌ر، دوژمنان سوێندیان خوارد که به ته‌واوی له به‌رگریه‌کانی خۆیان چاوپۆشی بکه‌ن. ئه‌وان جگه له‌وه‌ی قه‌بوڵیان کردوه که له سه‌ده‌ی ناوه‌کیدا ئیمپڕاتۆر هیچ جلێکی له‌به‌ردا نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌و رووتیهش یاسایێکیان دامه‌زراند و له به‌رامبه‌ر پشکنینی دائمی چه‌که‌کاندا دایاننا.
رێکه‌وتن له‌سه‌ر موشه‌که ناوه‌کیه کورت بڕه‌کان له ئوروپا هه‌ر به‌و پێیه جێگای سه‌رنجه. چ ئاسۆیه‌کی جیهانی ده‌رده‌که‌وێ که دوو زلهێزی گه‌وره له‌گه‌ڵ بوونی کێشه زۆر و نه‌بڕاوه‌کاندا به‌شێکی زۆری چه‌که‌کانیان له‌ناو به‌رن به‌و هۆیه‌ی که به نه‌بوونی ئه‌و چه‌کانه هه‌ست به ئاسایشێکی زیاتر ده‌که‌ن.
ئه‌وه ئه‌زموونێکه که دنیا له بیری ناکات. ئه‌زموونێکی راست، ئه‌گه‌رچی ناته‌واو. له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه له هه‌بوونی ترسێکی گه‌وره دواین که هێزێکی ناوه‌کی هه‌رکات قازانج و مانه‌وه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا ببینێ چه‌که ناوه‌کیه‌کانی خۆی ده‌خاته کار. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌ڕزه مهحاڵهشیان هه‌بێ که داماڵینی چه‌ک تا ئه‌و راده‌یه‌ش بچێته پێش که ئیتر چه‌که ناوه‌کیه‌کان گرینگی شه‌ڕیان نه‌مێنێ ئه‌و بۆچوونه گشتیه هه‌ر ناگۆڕێ. له دنیای ئێمه‌دا که پڕه له‌و شتانه‌ی که بۆ شکاندن و هه‌ڵپچڕین دبن رێگای ململانه‌ی چه‌که‌مه‌نی هه‌موو کات ئاوه‌ڵه‌یه، چکۆله‌ترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌ریف »ببێته ناوه‌کی« هه‌روه‌ها ببێته کێبه‌رکێیه‌ک له پێشده‌ستی کردندا.
کۆپرنیک بۆ راگه‌یاندنی بڕوای خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که سه‌رئه‌نجام، گۆی زه‌وی له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ههسارهییدا نیه تا نزیک بونه‌وه‌ی کاتی مه‌رگی چاوه‌ڕوان ما، هۆی ئه‌مه‌ش ترس بوو، نه‌ترس له توڕه‌یی کلیسا، به‌ڵکو ئاسۆی پڕمه‌ترسی بوونه گاڵته‌جاڕی خه‌ڵکی. ئه‌مڕۆکه‌ش ترسێک له‌و بابه‌ته زۆر که‌س له وتنی راستیه‌کان ده‌گێڕێته‌وه، یانی داننان به‌و راستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ی که کۆمه‌ڵگای رامیاری ئیتر ناتوانێ به ده‌وری مانای په‌ره‌ستشی نه‌ته‌وایه‌تیدا وهخولێت. نه‌ته‌وه‌کان کاتێک پێک هاتن که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به یه‌که‌وه پێوه‌ندی جوغرافیاییان هه‌بو، به هۆی پشتیوانی یه‌کتربوون و ئاسایشی به‌رامبه‌ر، ده‌ستیان خسته ناو ده‌ستی یه‌ک. ئه‌مڕۆکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاوشارییه‌کانی ده‌توانێ به ئامرازێک پشتیوانی بکات که ترس و توند و تیژیه‌کی وه‌حشیانه بخوڵقێنێ، توند و تیژیه‌ک که له‌وه ده‌چێ له باری جسمی یان خوخهدهوه له ناوی به‌رێت.
ئێمه ناتوانین ئه‌زموونێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌ها کردارێکی کوشنده دابڕ‌ێژین – ده‌بێ ئامرازێک جگه له شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان وه‌دۆزین – تا دره‌نگ نه‌بوه ئه‌بێ ئه‌م کاره له چوارچێوه‌ی ته‌نزیماتدا، چوارچێوه‌یه‌ک که نیازه‌کان نشان بدا‌و و چوونه‌پێش ئاسان و پێشینه‌یه‌ک بۆ ئاشتی دابمه‌زرێنێ و بگاته ئه‌نجام. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کردارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌یێکی رێکهوتو سه‌رئه‌نجام پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ده‌وڵه‌ته‌کان پێخۆشبوونی خۆیان ده‌رببڕن بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی یاسا له وڵاته‌که‌یاندا. ده‌وڵه‌تێک که کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گشتی له‌ناو سنووره‌کانی خۆیدا هه‌یه، ئاشکرا نیه که بیه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانیشی له‌و ده‌سه‌ڵاته چاو بپۆشێ، هه‌ر بۆیه نه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له‌وه نه‌ترسێ که خه‌ڵکانی دیکه بکه‌ونه به‌ر مه‌ترسی برسیه‌تی یان له به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژینگه بێده‌نگ بێ، ناتوانێ بڕوایه‌کی قایمی به چاوپۆشی کردن له چه‌که کوشنده‌کان وه‌ک ئامرازێکی رامیاری هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئاسۆی به‌رچاوی مه وه‌ها ترسێنه‌ر بێ، ده‌توانین به سانایی هیوابڕ بین. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که بۆ گه‌یشتن به نه‌زمێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی نادیارن له راستیدا مایه‌ی ترس و خۆفن به‌ڵام که‌مترن له‌و مه‌ترسیانه‌ی که له بێده‌نگی و تێنهکۆشانهوه پێک دێن له‌باتی ئه‌سه‌ف و خۆزیا خواردن له حاست بێمێشکی مرۆڤه‌وه ده‌بێ خۆمان به خۆشبه‌خت و کامه‌ران بزانین که وزه‌ی هزرو ئه‌ندێشه‌ی ئێمه بۆ گرتنه‌به‌ری رێگای روو له جیهانی شارستانیه‌ت و ژیار دنه ده‌دات.
جان چالز پولانتی
و : باوکی میدیا
جان جارلز پۆلانتی، مامۆستای شیمی و فیزیک له زانکۆی تۆرنتۆ »کانادا« به‌شدار له خه‌ڵاتی نۆبلی شیمی 1986. پۆلانتی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی راوێژکاری زانستی رێکخراوی ماکس پلانک بۆ ئۆپتیک کوانتۆمی، گارچینگ (کۆماری فیدراڵی ئاڵمان)، ئه‌ندامی ئاکادمی نه‌ته‌وه‌یی زانستی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌ندامی ئاکادمی سه‌ر به پاپی رۆمه.
وزه بۆ جیهانێکی هه‌تایی
گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌کانی ئینڕژیێکی نوێ که بتوانێ جێی سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان (که ته‌واو ئه‌بن و بۆ ژینگه زه‌ره‌ر هێنه‌رن) بگرنه‌وه.
مانای ››به‌رده‌وامی‹‹ زۆرئاڵوزو دژواره به تایبه‌ت کاتێ که باسی وزه(ئینیرژی) دێته ئاراوه. ته‌نیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه که توانایی نوێ بونه‌وه‌یان هه‌یه وه‌کو کاره‌بای ئاوی، ئه‌توانین به‌هیوای گه‌یشتن به‌هه‌رجۆره بهردهوامیێکی بێ‌کۆتایی بین. به‌ڵام ته‌نانه‌ت کاره‌بای ئاویش کێشه گه‌لێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌کو لیتاوی بونی بنکی له‌مپه‌ره‌کان، یان سه‌ده‌مه‌یه‌کی تربه ژینگه که له‌مپه‌ره‌کان به‌دی ده‌هێنن و به‌رده‌وامی کاره‌بای ئاوی له سهدله سه‌دا (100%) که‌متر ئه‌که‌ن.
له لایێکیترهوه هه‌ندێک له سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان وه‌کو خهڵوزهبهردینه زۆرن و ته‌نانه‌ت به‌م شێوه که‌ڵک وه‌رگرتنی ئێستایان تا چه‌ند سه‌ده‌ی دیکه‌ش- که مرۆڤ سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی وزه ئه‌دۆزێته‌وه- ههروادهوامهیان ئه‌بێ. راپۆڕتی کۆمیسیۆنی جیهانی ژینگه و پێشکه‌وتن (1987)، پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام به پێشکه‌وتنێک ئه‌زانێ که( نیازه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه لابه‌رێ بێ ئه‌وه‌ی توانایی وه‌چه‌ی داهاتو بۆ له به‌جیگه‌یاندنی نیازه‌کانیان بخاته مه‌ترسیه‌وه). رهنگهئهمهش ئاماژه به‌وه ئه‌کات که بابه‌تی ››ره‌وتی که‌م کردن‹‹ له ناو هه‌ر باسێک سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ده‌بێ بێته ئاراوه. ئه‌م بابه‌ته رێگا ده‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به هاوده‌نگی له نێوان ئه‌و شته‌ی دڵخوازهلهگهڵ و ئه‌و شته‌ی به پێی واقیعی ژیانی رۆژانه به کار ئه‌برێ. له کاتی هه‌ڵبژاردن له نێوان: پارێزگاری له سه‌رچاوه‌کان و نیازه‌کانی مانه‌وه و به‌رده‌وامی، گه‌یشتن بهمهاودهنگیهناشێ یهکڕاییانه ناتوانرێ له به‌ر چاو نه‌گیرێ.
ئه‌گه‌ر به پێناسه پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام، له وزه که‌ڵک وه‌ربگیرایه، به‌م مانایه بو که مرۆڤ ده‌بێ ته‌نیا به سه‌رچاوه گه‌لێ که توانایی نوێ بونه‌وه‌یان هه‌یه (منافع قابل تجدید شدن) پاڵ بداته‌وه. ئه‌م دۆخه به‌ر له شۆڕشی سه‌نعه‌تی هه‌بو و سوته‌مه‌نی دارینه، که به شێوه‌یه‌کی نوێبونه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا، له واقیعدا ته‌نیا چاوگه‌ی بناخه‌یی ئینرژی بوو.
به‌ڵام به‌پێی زۆربوونی ئاپوره‌ی خه‌ڵک و زۆربونی داواکاری ئینرژی، سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان هاتنه ناو گۆڕه‌پان و بوونه سه‌رچاوه‌ی وزه. هه‌نووکه له وڵاته سه‌نعه‌تیه‌کان سوته‌مه‌نی داری تهنیاکهمترله یه‌ک له سه‌دی ( 1% ) ههمووبهکارهێنانی وزه بهدیئههێنن و سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان وه ک، خه‌ڵووز، نه‌وت و گاز، باقی پێویستی به‌وزه دابین ده‌که‌ن.
ئاشکرایه که ئه‌م جۆره پێشکه‌وتنه به‌رده‌وام نیه چونکه ئه‌و سوته‌مه‌نیه به‌ردینانه‌ی که ماون به شێوه‌یه‌کی زۆر تونده‌وه خه‌ریکن که‌م ده‌که‌ن و ››توانایی وه‌چه‌کانی داهاتو بۆ له‌ناوبردنی نیازه‌کان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه«.
کێشه‌که، ته‌نیا له که‌م بوون و له ئاکامدا ته‌واو بوونی کانگاکانی سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کاندا نیه.
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م کانگا زه‌خیرانه کێشه‌گه‌لێکی دیکه‌ی به دواوه‌یه که له به‌رده‌وامی سیسته‌می ژیاندا رێ و شوێنی پێچه‌وانه داده‌نێن : بڵاوکردنه‌وه‌ی CO2 و گازهکانیتر هۆی سه‌ره‌کی گیرۆده‌بوون و چڵکن بوونی هه‌وا (ئاتمۆسفێر) و گه‌رم بوونی زه‌ویه و له ئاکامدا هه‌ڕه‌شه‌یێکه بۆ ژیانی به‌ره‌کانی داهاتوو.
له وڵاتانی که‌متر پێشکه‌وتودا، ئێستاش به شێکی زۆر له مه‌سره‌فی ئینرژی له رێگه‌ی سووته‌مه‌نی داریه‌وه دابین ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م چاوگه‌یه،له رێگه‌ی چاندنی سیسته‌مێکی داری نوێ به‌جێی داره بڕراوه‌کان، به‌دروستی بگاته ئاکام، دارستان ده توانێ ببێته چاوگه‌یه‌کی وزه بێ کۆتایی. به‌ڵام راستیه‌کان شتێکی تر ده‌ڵێن و ئێمه هه‌رساڵ ده‌بینین که‌زیاتر له 10ملیۆن هێکتار لێره‌وار- زۆرتر لێره‌واره‌کانی گه‌رمێن – ته‌فر و توونا ده‌بن. ئه‌م کێشه‌یه له ئه‌فریقا و له ئاسیای باشووری رۆژهه‌ڵات و ئه‌مریکای لاتین زیاترلهبهرچاوه.
له میقیاسی جیهانیدا ته‌نیا کاره‌بای ئاوی به چاوگه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ئینرژی ده‌ژمێردرێ – چونکهئهمسهرچاوهیه کز نابێ وگازه گوڵخانه‌ییه‌کان دروست ناکات-به‌ڵام ته‌نیا 10له سه‌دی(10%) گشتی ئینرژی که‌ڵک لێ وه‌رگیراوی جیهان له‌م کانگایه‌وه دابین ده‌کرێ وههرچهن شوێنهکهڵک لێوه‌ر نه‌گیراوه‌کان زۆر زۆرن، به‌ڵام به‌ر بڵاوی ئه‌وان به‌چه‌شنێکی یه‌کجۆر نیه.
بۆ گه‌ییشتن به به‌رده‌وامییه‌تی وزه سێ رێومانمان له به‌رده‌مدایه:
1- درێژتر کردنی ته‌مه‌نی ئه‌و سوته‌مه‌نیه به‌ردینانه‌ی که هه‌ن. له رێگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتنی ژیرانه‌وه.
2- په‌ره‌سه‌ندنی که‌ڵک وه‌رگرتن له چاوگه‌کانی دیکه‌ی وزه‌یه‌ک که توانایی نوێ بوونه‌وه‌یان هه‌یه‌و که‌متر که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه وه‌کو هێزی »با«، هێزی گه‌رمایی هه‌تاو، هێزی ده‌مای ئه‌لکتریکی(ترموالکتریک).فۆتۆڤۆڵتاو»زیست توده«
3- په‌ره‌سه‌ندنی که‌ڵک وه‌رگرتن له وزه‌ی ناوه‌کی.
به‌ر له دوو قه‌یرانی نه‌وتی ده‌هه‌ی1970، زیادبوونی مه‌سره‌فی وزه ،به که‌ڵک وه‌رگرتن له سووته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان، به‌شێ له‌و ره‌وشتی ژیانی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان بوو ئه‌یانویست شوێنی که‌ون و پێی بگه‌ن. داڕشتنی پڕۆگرام بۆ که‌ڵکوه‌رگرتنی وزه له داهاتوودا ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه بوو و زیاتر بوونی به‌رده‌وامی لانی که‌م 3 له سه‌دا (3 %) له به‌ر چاو گیرابوو، واته له که‌متر له په‌نجا ساڵدا چوار به‌رابه‌ر زیاتر له پێشوو که‌ڵک له ئینرژی وه‌رده‌گیرا.
ئه‌م دوو قه‌یرانه نه‌وتیه بوه هۆی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نوێ به‌سه‌ر بار‌و دۆخی نه‌وتاو هه‌روه‌ها هه‌وڵ و تێکۆشانێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پاڵدانی پڕ مه‌ترسی به نه‌وته‌وه. له ده‌هه‌ی 70 دا دو لێکۆڵینه‌وه‌ی گرینگ سه‌باره‌ت به ئینرژی به ئاکام گه‌یی: یه‌کیان له لایه‌ن کۆڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئینرژی که‌مبریج. ئینگلیستان بۆ کۆنفرانسی جیهانی ئینرژی، ئه‌وی دیکه‌ش له لایه‌ن ئه‌نیسیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی راڤه‌ی سیستمه کارامه‌کان، ڤیه‌ن. هه‌ر دولێکۆڵینهوهکه یه‌ک مه‌به‌ستی درێژخایه‌نیان هه‌بوو، گۆڕینی کانگاکانی ئینرژی له نه‌وته‌وه بۆ کانگاکانی دیکه‌ی ئینرژی که زۆرن وه‌کو گازی خۆڕسک (ته‌بیعی)، خهڵوزهبهردینهو وزه‌ی ئه‌تۆمی، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی پاراستنی راده‌ی مه‌سره‌فی وزه.
روانگه‌ی ئه‌وان بریتی بوو له به‌راوردی ئینرژی پێویست له داهاتودا به پێی ئه‌و دانانگهلهی (فرچیههایی) که سه‌باره‌ت به راکێشانی ئاپووره ناسی و ئابوری داهاتوه، سازکردنی یه‌کگرتنی مێژویی له نێوان ئه‌م راکێشانگهلهو داواکاری ئینرژی و نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌م داواکاریه بۆ تێکه‌ڵ کردنێکی نوێ له زه‌خیره‌کانی وزه. به‌ڵام که‌م وکووڕی پڕۆگرامی ئه‌وان نه‌بونی ته‌ریب بونێکی(موازنه)هه‌تایی له به کار هێنانی ئینرژی له نێوان دنیای پێشکه‌وتو و دنیای له حاڵی پێشکه‌وتندا بوو له ئاکامدا مانای به‌رگری له چاوه‌ڕوانیه شایسته‌کانی وڵاته که‌متر پێشکهوهکانی له به‌ر ڕێدا بوو.
له ساڵی1988 ، نووسه‌ری ئه‌م وتاره له په‌رتوکه‌که‌ی خۆی »ئینرژی بۆ جیهانێکی هه‌تایی«، هه‌ل و مه‌رجی تهکنۆلهجیه تازانه‌ی که بتوانن کارامه بوونی ئینرژی بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی نیازه‌کانی ئینرژی جه‌ماوه‌ری دنیا له ساڵی2020 دا له به‌رچاو بگرن، خسته به‌ر توێژینه‌وه. ئاکامی توێژینه‌وه ئه‌مه‌بو که به که‌ڵک وه‌رگرتنێکی به‌ربڵاو له ته‌کنۆلۆجیاکانی نوێ، خه‌ڵکی دنیای به‌ره‌و پێشکه‌وتن، ده‌توانن بگه‌نه حاستی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌وروپای رۆژاوا له نیوه‌ی ده‌هه‌ی 1970 دا و وڵاته سه‌نعه‌تیه‌کان ده‌توانن که‌ڵکی وزه‌ی خۆیان تانیوه که‌م که‌نه‌وه. نوسه‌ر له‌ئاکامدا ته‌واوی که‌ڵکی ئینرژی ساڵی 2020ی تا راده‌یه‌ک به قه‌د که‌ڵکی ساڵی 1980، دابین کرد،به‌م جیاوازیه که راده‌ی ئاسایشی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری جیهان به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێت.
به داخه‌وه ئه‌م پرۆگرامه له‌گه‌ڵ دۆخێکی به‌رده‌وام، هاورَێ نه‌بوو چونکه سووته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان ئێستاش راده‌یه‌کی زۆر له ئینرژی پێویستیان له ئه‌ستۆدا بوو . بڵاوکردنی CO2 به‌جێی خۆی ئه‌تمۆسفێری گیرۆده ده‌کرد. به‌م حاڵه‌ش ئه‌م پرۆگرامه نیشانی‌دا که مه‌سره‌فی ئینرژی له ئیستادا و هه‌روه‌ها درێژخایه‌ن کردنی ته‌مه‌نی چاوگه‌ی سوته‌مه‌نیه به‌ردینه‌کان له یه‌ک رادهدا ده‌توانرێ رابگیردرێ.
ر.ه.ویلیامز له بنکه‌ی نوێژینه‌وه‌ی وزه و ژینگه‌ی، زانستگای پرینستۆن،له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا که ساڵی 1989 چاپ‌کرا؛ گه‌شبینه به‌وه‌ی که که‌ڵک وه‌رگرتنی زۆرتر له‌و سوته‌مه‌نیانه‌ی که ده‌زێنه‌وه له رواڵه‌تدا به یارمه‌تی ته‌کنۆلۆجیا به سه‌مه‌ر دێت له بواری ئابوریه‌وه به‌رده‌وامیان زیاتره.
رێگاکانی گارامهتربونی که‌ڵکوه‌رگرتن له سوتهمهنیهدارینه و گۆڕینی سوته‌مه‌نیه‌کانی »زیست توده« ی دیکه (زۆرتر گیاکان و به‌جێماوه‌کانی گیایی)به کاره‌با، له‌رێگه‌ی گازکردنی سوته‌مه‌نی و که‌ڵکوه‌رگرتن له ژێنێراتۆره نوێکانی توربینی گازی به‌توندی دێته‌ناو گۆڕه‌پانه‌وه.
گۆڕینی نه‌یشه‌که‌ر به ئیتانۆڵ به نێوی چاوگه‌ی ئینرژی بۆسازکردنی کاره‌با، له ئاستی پێشکه‌وتندایه و له بواری که‌ڵکوه‌رگرتن له هێزی»با«، هێزی گه‌رمایی هه‌تاو و »فۆتۆڤۆڵتا« پێشکه‌وتنگه‌لێکی نوێ و گرینگ به‌دیهاتوه.
ئاکامی توێژینه‌وه‌ی نوێی گشتی ئه‌م که‌ل و په‌لانه له لێکۆڵینه‌وه‌ی ویلیامز ئه‌مه‌بو که له‌ساڵی 2025دا، زیاتر له نیوه‌ی ئینرژی وڵاتانی له حاڵی پێشکه‌وتندا ده‌توانێ له چاوگهدوپاتهوه بوه‌کانی ئینرژی به‌ده‌س بێت.
رێگای وه‌ڵامی ئه‌تۆمی
له کۆتاییدا، ده‌بێ به‌شی ئه‌گه‌ریی(احتمالی) ئینرژی ئه‌تۆمی له پێکهێنانی سیسته‌مێکی ئینرژی جیهانی به‌رده‌وام له بهرچاوبگیردرێ.
ئینرژی ئه‌تۆمی CO2 بڵاوناکاته‌وه و به کامڵ بوونی ریئاگتۆرهکانی ته‌واوکه‌ر، سوته‌مه‌نی ئهتۆمیپێویست بۆکاری هه‌زاران کارگه‌ی هێزی ئه‌تۆمی له سه‌ده‌کانی داهاتوودا، دروست ده‌کات.
هێزی ئه‌تۆمی له‌سه‌رکاغه‌ز (تیئۆری) سه‌رچاوه‌یێکی به‌رده‌وام و به‌که‌ڵکی ئینرژییه.
کێشه‌ی ئینرژی ئه‌تۆمی له شوێنێکی دیکه دایه، ته‌نانه‌ت به که‌ڵکوه‌رگرتن له پێشکه‌وتوترین ته‌کنۆلۆجیا، روداوه‌که رووده‌دا. کاره‌ساتی دڵته‌زێنی چێرنۆبیل ئه‌م وته‌یه ده‌سه‌لمێنێ. هه‌ر وه‌ها له رواڵه‌تدا هیچ رێگایێکی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ کێشه‌ی رزگاربوون له زبڵه‌کانی تیشکهاوێژ به شێوازێ که له ته‌ک راگرتنی ژینگه‌یێکی خاوێن یه‌ک بگرێت، نیه.
ئه‌م کێشانه له ته‌ک مه‌ترسی پێشکه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌سته‌کانی شه‌ڕگه‌ری(نزامی)له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا رێگای وه‌ڵامی ئه‌تۆمی له به‌ر چاوی خه‌ڵکدا ره‌ت ده‌کاته‌وه.